ئـــــــاگاداركردنەوە
- Qutabxanaye Besha

- 7 days ago
- 1 min read
Updated: 6 days ago
ئـــــــاگاداركردنەوە
دایبابانی ئازیزو قوتابیانی خۆشەویست ئاگادار دەكەینەوە بە پێی بڕیاری وەزارەتی پەروەردە كە ڕۆژی یەك شەممە ڕێكەوتی2026/3/29 دەوامی قوتابخانە دەست پێ دەكاتەوە.
تێبینی/بەڕەچاوكردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە دەوام دەست پێ دەكاتەوە.
1ـ ئامادەبوونی قوتابی لە پۆلدا .
2ـ خوێندنی ئەلكترۆنی(ئۆنلاین)هەردوو ڕێگا بە ئارەزوو مەندانە دەبێت.
گەر هاتوو قوتابی ڕێگای خوێندنی ئەلكترۆنی(ئۆنلاین)ی بوێت دەبێت 1ـ بەخێوكەری قوتابی سەردانی قوتابخانە بكات فۆڕم پڕبكاتەوە واژوی بكات.
2ـ دەبێت قوتابی لە كاتی تاقیكرنەوەكان لە قوتابخانە ئامادەبێت.
3ـ خوێندنی ئەلكترۆنی(ئۆنلاین) لە لەڕێگای ئی هەڵسەنگاندن دەبێت و وانە دەخوێنێت.
4ـ گەر هاتبوو قوتابی ڕێگەی خوێندنی ئەلكترۆنی هەڵبژارد(غیاب) نادرێت.
تێبینی ئەو چوار خاڵە تەنها بۆ ئەو قوتابیانە دەبێت كە بە ڕێگەی ئۆنلاین دەخوێنن دەبێت بەزووترین كات سەردانی قوتابخانە بكەن بۆ پڕكردنەوەی فۆڕم.
هیوای سەلامەتی بۆ هەموان
كارگێڕی قوتابخانەی بێشه بنه رە تی.





Comments